شارپرێس:
بەھۆی لێدانی شمشێرو قامچییەوە لەیادی عاشورادا، تائێستا 73 كەس گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی خورماتوو، سهرچاوهیهكیش دهڵێت:"نەخۆشخانەكه پڕ بوە لهبریندارو جمه دێت".
بهگوێرهى سهرچاوهیهكى تهندروستى، تائێستا 230 برینداری مەراسیمی عاشورا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی خورماتوو کە بەهۆی خوێنبەربونی زۆرەوە، ژمارەیەکیان دۆخیان لەمەترسیدایه.
ئەمڕۆ یەکشەممە کە 11ى موحەڕەمی 1447ی کۆچییه، مەراسیمی عاشورا لەئێرانو عێراقو وڵاتانی زۆرینەی شیعه، بەفراوانی دەستیپێکردوە لەگەڵ ئەوەی هەر لەسەرەتای مانگەکەدا تا 40 ڕۆژ بەردەوامدەبێت، لەمەراسیمەکەدا ماتەمگێڕان بەهەموو ئەو کەرەستانە لەگیانی خۆیان دەدەن کە دەتوانێت جەستەیان ببڕێتو خوێنیان لێ بچۆڕێت.
ماتەمگێڕانی خورماتوو بەشێوەیەک شینیان گێڕاوە، ژمارەکیان زۆر بەسەختی خۆیان بریندارکردوە کە دۆخی تەندروستییان زۆر خراپبوەو گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئهوهى زانراوه، 230 برینداری مەراسیمی عاشورا لهنەخۆشخانەنو برینی ژمارەیەکیان سەختەو خوێنی زۆریان لێدەڕواتو مەترسیی کەوتوەتەسەر ژیانیان.
کونسوڵی گشتیی ئێران لەبەسرە ڕایگەیاند، پێشبینیدەکەن زیاتر لەدوو ملیۆن زیارەتکار لەئێرانەوە هاتبنە نێو عێراق بۆ بەشداریی لەمەراسیمی یادی عاشورا.
عەلی عابدی کونسوڵی گشتیی ئێران لەبەسرە ئاماژەی بەوەکرد، زیارەتکاران لەدەروازەی شەلەمچەی نزیک لەئێرانەوە گەیشتونەتە نێو عێراق، ئاماژەی بەکۆبونەوەی لیژنەی هەماهەنگیی کرد لەناوچەی ئازادی بازرگانیو پیشەسازیی ئاروەند، لەسنوری نێوان ئێرانو عێراق کە لەبارەی سەردانیی زیارەتکارانەوە لەگەڵ عێراق گفتوگۆیان کردوەو هەماهەنگییان دروستکردوە، ئومێدیکردوه، هەماهەنگییان لەو بارەوە بەردەوامبێت.
دەروازەی سنوری شەلەمچە 20 کیلۆمەتر لەشاری خورەمشەهری ئێرانو 15 کیلۆمەتر لەشاری بەسرەی عێراقەوە دورە.
