شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، مەحمود مه‌شهه‌دانی سەرۆکی پەرلەمانى عێراق گەیشتە هەولێرو له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمه‌وه پێشوازیى لێكرا.
ڕاگه‌یه‌نراوێكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ یەکشەممە، د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان بەیاوەری زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان گەیشتوه‌ته هەولێر.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، لەلایەن و د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵاى جێگره‌كه‌ى خۆیى‌و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى بۆ هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆى سه‌ركرده‌كانى عێراق‌و هه‌رێمه سه‌باره‌ت به‌پرسه هاوبه‌شه‌كان‌و كاراكردنى كاره‌كانى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مساڵى په‌رله‌مان.