شارپرێس:
فراكسیۆنی ئاوادنكردنەوە و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندرا كە لە ٥٣ پەرلەمانتار پێكهاتووە.
فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانەوە سەرۆكایەتی دەكرێـت.
فیراس مسلاماوی، وتەبێژی فراكسیۆنەكە دەڵێت "كاردەكەین بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، هەروەها بۆ دامەزراندنی سەرەتایەكی نوێ بۆ بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فراكسیۆنەكە،"فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان پڕۆژەیەكی نوێی نیشتمانییەو نەخشەڕێگایەكی نوێیە و باوەڕی بەوە هەیە كە عێراق شایەنی باشترە، هەروەها گەلی عێراق شایەنی كەسێكە كە ڕاستگۆیانە نوێنەرایەتیان بكاتو هەموو شتێكیان بۆ بكات".