شارپرێس:
مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌به‌شداریى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌كۆبونه‌وه‌دایه، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته بهكێشهكانى هه‌ولێرو به‌غداو هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌ئاستیاندا.
میدیاى نزیك لهپارتى ئاشكرایكردوه، له‌ئێستادا مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لهكۆبونهوهدایهو له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌شداره.
باس لهوهشكراوه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌گه‌رى ناردنى موچه‌یه‌ك له‌به‌غداوه هه‌یه‌و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌رێم بهداواكارییهكهى به‌غدا ڕازیبێتو له‌برى 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه بۆ به‌كاربردنى ناوخۆیی، 46 هه‌زار به‌رمیل ڕه‌وانه بكرێت.
میدیاى نزیك لهپارتى ده‌ڵێت، "سه‌رۆكى هه‌رێم سێ ڕۆژه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم له‌گفتوگۆى چڕدایه‌و به‌ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌لایه‌ن سودانى‌و به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا دروستكراو یه‌ك كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، له‌چاوه‌ڕوانى چه‌ند زانیارییهكدان كه دیوانى چاودێرى دارایى عێراق بۆیان ڕه‌وانه بكات، به‌ڵام تائێستا نه‌یناردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك وتى:"بڕیاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، دیوانى چاودێرى دارایی عێراق، له‌باره‌ى داهاتى نه‌وتى، نا نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زانیارییه‌كان بۆ لیژنه شه‌ش كه‌سیه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ڕه‌وانه بكات".
