شەمەندەفەرە نوێکەی چین ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات

هەمەڕەنگ

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه



چین نموونەیەکی سەرەتایی شەمەندەفەرێکی نوێی "ماگلیڤ"ی نمایش کرد، کە توانای گەیشتن بە خێرایی 600 کیلۆمەتری لە کاتژمێرێکدا هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "سپوتنیک".

شەمەندەفەرەکانی "ماگلیڤ" پشت بە تەکنەلۆژیای بەرزکردنەوەی موگناتیسی دەبەستن و (بەپێی گەشەپێدەران) بە کارایی بەرز، سەلامەتی، پاشەکەوتکردنی وزە و پاراستنی ژینگە ناسراون.

چین لە ساڵی 2004ـەوە هێڵێکی بازرگانیی شەمەندەفەری "ماگلیڤ"ی هەیە کە شاری شەنگەهای بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی "پودۆنگ"ەوە دەبەستێتەوە، و خێرایی شەمەندەفەرەکان تێیدا دەگاتە 430 کم/کاتژمێر. هەروەک هێڵێکی هاوشێوە لە پەکین هەیە، بەڵام خێراییەکەی لە 105 کم/کاتژمێر تێپەڕ ناکات.

شەمەندەفەرە نوێیەکە لەلایەن کۆمپانیای CRRC Changchun Railway Vehicles پەرەی پێدراوە، و چاوەڕوان دەکرێت بەتایبەتیی گونجاو بێت بۆ بەستنەوەی شارە گەورەکانی چین بەیەکەوە.

ئەندازیاران هیوادارن لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەست بە دروستکردنی هێڵی بازرگانیی بەرفراوان بکەن.


ئا: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی