شارپرێس:
سەرۆكی توركیا لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە رایگەیاند، قۆناغێكی نوێ لە وڵاتەكەی دەستیپێكردووەو دەرگاكانی توركیا كرانەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، وتی، لە ساڵی 1984وە لەشەڕی نێوان سوپای توركیا و گەریلادا، نزیكەی 10 هەزار كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی توركیا و 50 هەزار هاووڵاتی سڤیل كوژراون و دوو تریلیۆن دۆلاریش خەرجی ئەو شەڕە بووە.
ئەردۆغان راشیگەیاند، هەموو گەلانی توركیا بە توركو كوردو عەرەب سەردەكەون لەم پرۆسەیەدا، ئیدی تورك و كورد باوەش یەكدیدادەكەن و هەردووكیان هاووڵاتی پلە یەكی ئەم وڵاتەن، چیدیكە گەنجان لەسەرەتای تەمەنیاندا ناكوژرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا دەكات و شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوكیش شاری كورد و توركن و پشتیوانی لە پرسی كورد لە عێراق سوریاش دەكەن و كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان دەكەن، كێشەكانیان بەهی خۆیان دەزانن.