شارپرێس:
کەناڵی 13ی ئیسرائیلی لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، لەکۆبونەوەیەکی بەرپرسانی حکومیو سەربازیی ئیسرائیل لەئێوارەی 12ی حوزەیرانی ڕابردوو، گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی ھەلی کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕوخاندنی ڕژێمەکەيیو ناچارکردنی دانیشتوانی تاران بەچۆڵکردنی شارەکە کراوە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتەکە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەکۆبونەوەیەکی پێش جەنگ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشدا وتویەتی:"ئێمە لەساتێکی مێژوییو لەبەردەم بڕیارێکی چارەنووسسازداین، ئەگەر ڕایاننەگرین، لەماوەی چەند ساڵێکی دیکەدا دەستیاندەگات بەدەیان ھەزار کیلۆگرام لەتەقەمەنیی ئەتۆمی".
ناتانیاھۆ ئاماژەی بەوەشداوە، "ئێران لەنزیکبونەوەیە بۆ ئەوەی ببێتە دوەم گەورەترین ھێز لەموشەکی بالیستی لەجیهاندا، دوای ئەوەی بەشێک لەشوێنو زاناکانیان وێراندەکەین، گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێک لەواقیعێکی جیاوازدا بەڕێوەدەچن."
لەھەمان کۆبونەوەدا، بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیلی بەوەزیرەکانی وتوە، "دەستکەوتە ئۆپەراسیۆنییەکان بەس نینو پێویستە لەگەڵ دیپلۆماسییەت تەواوبکرێن."
کەناڵی 13 ئاماژەی بەوەداوە، "ئیسرائیل ھەوڵیداوە بۆ ناسەقامگیرکردنی ڕژێمی ئێرانو تەنانەت کوشتنی خامنەیی".
ھەروەھا لەسەر زار وەزیری داراییەوە گواستویەتییەوە، کە لەکۆبونەوەی دوای ھێرشی شەوی یەکەمدا وتویەتی، "پێویستە ئیسرائیل بەردەوامبێت لەگەڕان بەدوای خامنەییدا".
