شارپرێس:
بەتۆمەتی سیخوڕی و هاوکاریکردنی دەزگای هەواڵگری (مۆساد)ی ئیسرائیلی، دەسەڵاتدارانی
ئێران هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتەیان بە ناوی بابەک شەهبازی لە سێدارە داوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیلنا، بڵاویکردەوە " ئەو کەسەی
لەسێدارە دراوە وەک بەڵێندەر لە بواری دیزاین و دانانی سیستەمی فێنککەرەوەی پیشەسازیدا
کاری دەکرد و لەگەڵ چەندین کۆمپانیای سەر بە دامودەزگا هەواڵگری، سەربازی و ئەمنیی
ئێراندا کاری کردوە ."
ئەوەشخراوەتەڕوو، شەهبازی بەهۆی کارەکەیەوە زانیاری وردی
لەسەر داتاسەنتەر و شوێنە هەستیارەکانی ئێران هەبوە و لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە و
مافی مانەوە لە وڵاتێکی بیانی، ئەو زانیارییە گرنگانەی بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل
(موساد) فرۆشتبوو.
میدیای ئێران دەڵێت، ئەو کەسە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە
لەگەڵ چوار ئەفسەری مۆساد بە ناوە خوازراوەکانی "شموئل"، "بنیامین"،
"مایکل" و ئەفسەرێکی تەکنیکیی گفتوگۆی کردوە و ڕاهێنانی پێویستی لە بواری
پاراستنی زانیاری و پەیوەندی نهێنی و چۆنییەتی هەڵاتن لە کاتی مەترسیدا پێکراوە.