شارپرێس:
سکۆت بێسنت وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بڕیاری پەکین بۆ سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر هەناردەکردنی هەندێک تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بەکانزا دەگمەنەکان، کە بۆ پیشەسازییە سەرەکییەکانی وەک تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی، ئۆتۆمبێلو بەرگریی گرنگن، "هەڵەیەکی ڕاستەقینەیە."
بێسنت لەچاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز ئاماژەی بەوەداوە، چین بەوکارەی سەرنجی جیهانی بۆ سەر یەکێک لەچەکە بازرگانییە بنەڕەتییەکانی خۆی ڕاکێشاوەو وتویەتی، "چین هەموانی لەمەترسییەکە ئاگادارکردەوە، ئەوان هەڵەیەکی ڕاستەقینەیان کرد."
ئەو کۆتوبەندانەی چین بەسەر کانزا دەگمەنەکان بوبونە یەکێک لەخاڵە سەرەکییەکانی ناکۆکی لەنێوان هەردوو زلهێزە ئابورییەکەدا، بەڵام دوای گفتوگۆکانی ئەم هەفتەیە لەکۆریای باشور لەنێوان سەرۆکی چین شی جینپینگو هاوتا ئەمریکییەکەی دۆناڵد ترەمپ، پەکین ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵپەساردنی هەندێک لەم کۆتوبەندانە بۆ ماوەی ساڵێک.
بێسنت پێیوایە، پەکین یەکێک لەکارتە بەهێزەکانی سوتاندوەو جهختیكردهوه، واشنتۆن "ڕێوشوێنی هەیە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەوەو پێیوایە سەرکردایەتی چین نیگەرانیی کاردانەوەی جیهان بون بەرامبەر بەو کۆتوبەندانە".
