بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی پێنجوێن گیانی لەدەستدا

کوردستان

02/11/2025‌ 180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای دوو مانگ مانەوەی نەخۆشخانە، بریندارێکی دیکەی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەڵای کچێ لە پێنجوێن بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەی گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، بێستون عەبدوڵا، ناسراو بە بێستون کواوایی، یەکێک لە بریندارەکانی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەڵای کچێ لە پێنجوێن گیانی لەدەستدا.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ئەمساڵدا ئاگرێکی گەورە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێنی گرتەوە و بەهۆیەوە پوش و پاوانێکی زۆری سنورەکە سوتا، هەر بەهۆی ئەو ڕوداوەوە تاکو ئێستا دوو گەنج بەناوەکانی ئالان عەلی و بێستون عەبدوڵا گیانیان لەدەستداوە.