بەهای ئابوری زێڕی سروشت نزیکەی 10 ملیاردۆلارە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 142 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
هەنگوین یەکێکە لەو خۆراکە کۆن و بەنرخانەی لەڕووی خۆراکی و دەرمانییەوە کە مرۆڤایەتی گرینگی پێدەدات. تامە ناوازەکەی و سوودە تەندروستییە بێشومارەکانی نازناوی "زێڕی سروشت"ی پێ بەخشیوە.

لەگەڵ پەرەسەندنی هۆشیاری جیهانی سەبارەت بە گرنگی خۆراکە سروشتییەکان و بەرهەمە ئۆرگانییەکان، هەنگوین لەسەر مێزی بەکاربەران و هەردوو پیشەسازی خۆراک و دەرمانسازیدا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە.

بەرهەمهێنانی هەنگوینی جیهانی
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)،  لە ساڵی 2023دا گەیشتووەتە نزیکەی 1.9 ملیۆن تۆن.

لە ڕووی بەهای ئابورییەوە، بازاڕی جیهانی هەنگوین لە ساڵی 2024دا بە نزیکەی 9.73 ملیار دۆلاری ئەمریکی خەمڵێندراوە.

 پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ساڵی 2033 دەگاتە 15.18 ملیار دۆلاری ئەمریکی، کە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی %5، بەپێی گروپی EMARC.

بەرهەمی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن زاڵە و زیاتر لە 37%ی بازاڕی جیهانی پێکدەهێنێت. ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر شیرینکەرەوەی سروشتی و بەرهەمە تەندروستییەکان، لەگەڵ گۆڕانکاری بەرەو خۆراکی ڕووەکی، کە هەنگوین دەکاتە هێمایەکی دیار بۆ گواستنەوەی جیهانی بەرەو شێوازی ژیانی تەندروستتر و بەردەوامتر.
ئ.ه