شارپرێس:
دوو هاوژینى سنورى شاره‌زور له‌ماوه‌ى سێ كاتژمێردا هه‌ردوكیان كۆچى دواییان كرد، ئه‌گه‌رچى باسى مه‌رگ ده‌كه‌ین له‌م هه‌واڵه‌دا، به‌ڵام چیرۆكێكى ئه‌وینداریى ڕاسته‌قینه‌ش له‌پشت مه‌رگه‌كه‌وه هه‌یه، ورده‌كارییه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه‌یه:
هه‌ریه‌ك له‌ئه‌حمه‌د حاجی فه‌رەج فه‌تاح‌و عائیشە مه‌نسور ئه‌حمه‌د دوو هاوژین بون‌و له‌تازەدێیی شاره‌زور ژیانیان به‌سه‌رده‌برد، كاتژمێر (1)ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ خاتوو عائیشه كۆچى دوایى كرد.
مه‌رگى خاتوو عائیشه، هێنده كاریگه‌ریى كرده‌سه‌ر ئه‌حمه‌د فه‌ره‌جى هاوسه‌رى، نه‌یتوانیى له‌دورى ئه‌وو له‌دواى مه‌رگى ئه‌و، ژیان بكات، هه‌ربۆیه به‌دیاریكراوى (3) كاتژمێر دواى ئه‌و مه‌رگه‌و له(4)ى به‌یانى، ئه‌حمه‌د فه‌ره‌ج-یش كۆچى دوایى كرد.
ته‌رمى ئه‌و دوو هاوسه‌ره كه چیرۆكى عه‌شقێكى جوانیان له‌دواى خۆیان به‌جێهێشتوه، له‌دواى نوێژى به‌یانى ئه‌مڕۆوه به‌ڕێكران به‌ره‌و گۆڕستان‌و ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كران.