شارپرێس:
لەکاتی کێڵانی پارچە زەویەک لەلایەن هاوڵاتیەک، گۆڕێکی بەکۆمەڵی دەگمەنی شوێنەواری لەناوچەیەکی هەرێم دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆرانیش دەڵێت:"ئەمە بۆیەکەمجارە گوڕێکی وا دەگمەن بدۆزرێتەوە کە بۆ ژیانی شارستانی 2500 ساڵی زاینی دەگەڕێتەوە".
لەدەڤەری برادۆست، سنوری قەزای سیدەکانى سەر بەئیدارەی سۆران، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لەپارچە زەوییەکەی دەکێڵێت، دواتر ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە دەدۆزێتەوە لایەنەپەیوەندارەکان لێ ئاگاداردەکاتەوە.
عهبدولوههاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، "باسی ڕاگەیاندنی بابەتێکی گرنگو ناوازە دەکەین، کە دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی دەگمەنی شوێنەواریه، مێژوی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە دەگەڕێتەوە (2500-2600) ساڵی زاینىو بۆ یەکەمجارە لەهەرێم گۆڕێکی بەمشێوەیە دەدۆزرێتەوە".
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران ئاماژەی بەوەشدا، " گۆڕەکە 11 ئێسکو پروسکی مرۆڤی تێدابوو و لەگەڵ چەندین ئێسکی ئاژەڵی ئەسپو بزن، دواتر بۆمان ڕوندەبێتەوە گۆڕەکە چۆنبوەو مرۆڤەکان لەکوێوە هاتون".
ئهوهشى وت، "گۆڕەکە زۆر گرنگو ناوازەیە لەڕوی بابەتی شوێنەوارییەوە، گۆڕەکە بەشێوەی بەلەمی بوەو بەکۆمەڵ بوە، بەڵام بەداخەوە هەندێک لەئێسکو پروسکەکان دەستکاریکرابونو لەشوێنی خۆیان نەمابون، دوای ئەنجامدانی کاروپشکنینەکان دهزانین ئاخۆ بۆچی گۆڕەکە بەکۆمەڵەو لەچ سەردەمێك بوه بهدیاریكراوى".
