سەعدی پیرە لەسەر نێچیرڤان هەركی هەڕەشە دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2705 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند نابێت یەكێتی بابەتی دانپێدانانی نێچیرڤان هەركی قبوڵ بكات و ئەو كلیپەی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویكردووەتەوە باش نییە.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە میدیای نزیك لە حیزبەكەی راگەیاند، نابێت یەكێتی بابەتی دانپێدانانی نێچیرڤان هەركی قبوڵ بكات، دەبێت یەكێتی ئەم بابەتە لەگەڵ پارتی یەكلایی بكاتەوە.

راشیگەیاند دەوروبەری هەولێر هەمووی كراوە بە پاڵاوتگە و ژینگەكەی شارەكەیان پیس كردووە.

سەعدی پیرە راشیگەیاند، ئەوەی نێچیرڤان هەركی كردویەتی پشتیوانیكردنی گەنجان بووە، ئەوەشی كراوە ستەمێكی گەورەیە و شەڕە دژی هەركییەكان.