شارپرێس:
ده‌وڵه‌ت باخچەلی سه‌رۆكى پارتى نهتهوهپهرستى توركیا (مه‌هه‌په) په‌یامێكى له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیه‌وه بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت، "پڕۆسەكه لەساڵی داهاتودا دەگاتە کۆتا قۆناغ".
باخچه‌لى لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا وتویهتى، "پڕۆسەی گەیشتن بەتورکیایەکی بێ تیرۆر لەساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت".
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه، "لەساڵی 2026دا ئاشتی لەئامێز دەگرینو هیوادارم هەمان ئەو خۆبەخشییەی کە تائێستا نیشاندراوە بەردەوامبێت بۆ دڵنیابون لەتەواوبونی خێرای ڕەهەندە سیاسیی، یاسایی‌و دیموکراتیەکانی پڕۆسەکە".
باخچه‌لى جهختیكردوهتهوه، "تورکیای بێ تیرۆر، پێویستە لەساڵی 2026 شوێن‌و بونی خۆی بدۆزێتەوەو نەخشە ڕێگاکەی دیاری‌بکرێت، کات خەریکە تەواودەبێت‌و ئێمەش لەکۆتا قۆناغەکانی پڕۆسەکەداینو گەلەکەمان بەجۆش‌و خرۆشەوە ئاشتی لەئامێز دەگرێت".
ئه‌وه‌شى وتوه، "جەهەپە ترسنۆکه، چونكه بەشداریی کۆمسیۆنی چون بۆ ئیمڕاڵی نەکرد، منیش هه‌مان پێداگریى لەسەر قسەکانی کەمال کڵچدارئۆغڵۆ سەرۆکی پێشوی جەهەپە ده‌كه‌مه‌وه کە ڕایگه‌یاند، پێویستە جەهەپە خۆی لەگەندەڵی پاکبکاتەوە".