شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ دوشەممە هاوپەیمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، كه هێزه سیاسییه شیعیە سەرەکییەکان له‌خۆده‌گرێت، كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامبدات بۆ یەکلاییکردنەوە‌و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.
پێگەکە کە پشتی بەسەرچاوەیەکی ئاگادار بەستوە، ڕاگه‌یاندوە، "كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه قۆناغی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی گفتوگۆكان جەختدەکەنه‌وه له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر ناوی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، جیا له‌تاووتوێكردنی میكانیزمه‌كانی قۆناغی داهاتوو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ."
سه‌رچاوه‌كه هەروەک وتویەتی، "په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه، كۆتایی به‌مشتومڕه یاسایی‌و سیاسییه‌كان له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی ئه‌نجامه‌كان هێناو ده‌رگای بۆ هێزه سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ خێراكردنی ته‌واوكردنی بەرکەوتە ده‌ستورییه‌كان، به‌ده‌ستپێكردن له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی، پاشان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و ڕاسپاردنی كاندیدی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت."
دەشڵێت، "له‌ناو چوارچێوه‌ی هەماهەنگییدا ئاراسته‌یه‌كی گشتیی هه‌یه بۆ پاراستنی یه‌كێتیی هه‌ڵوێست‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌ناكۆكییه‌كان، لەكۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ناو کە پێشوتر خراونه‌ته‌ڕوو و گفتوگۆیان له‌سه‌رده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌سازانێك كه سه‌قامگیریی سیاسی مسۆگه‌ربكات‌و وه‌ڵامی خواسته‌كانی شه‌قامی عێراقی بداته‌وه."
بەوته‌ى ئەو سەرچاوەیە، "چه‌ند ڕۆژی داهاتوو یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌دیاریكردنی سه‌ره‌تای حكومه‌تی نوێ، له‌سه‌ر سایەی گوشارە ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان بۆ خێراكردنی پێكهێنانی‌و چاره‌سه‌ركردنی دۆسییه ئابوریی‌و خزمه‌تگوزارییه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان."
