شارپرێس:
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى سهرچاوهیهك لهئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی کە لایەنە سوننییە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی لەخۆدەگرێت ئاشكراكراوه، دوێنێ لەماڵی موسەننا سامەڕائی کۆبونەوە كراوه، سەرچاوەكه دهڵێت، "کۆدەنگییەک هەیە لەسەر هەڵبژاردنی موسەننا سامەڕایی بۆ سهرۆكى پهرلهمانى عێراق".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەهاوپەیمانی عەزم ئاشكرایكردوه، کۆبونەوەکەى دوێنێ تاووتوێی هەموو وردەکارییەکانی دیاریکردنی سەرۆکی داهاتوی پەرلەمانی کردوە، بەشێوەیەک کە لەگەڵ ڕێکارە ڕێککەوتوەکان لەگەڵ هاوبەشەکاندا بگونجێت.
بهوتهى سهرچاوهكه، ژمارەی کاندیدەکانی پۆستەکە لەشەشەوە بۆ سێ کاندید کەمبونەتەوە، نزیکەی کۆدەنگییەکیش هەیە لەسەر هەڵبژاردنی موسەننا سامەڕایی، بەوپێیەی هەڵوێستەکانی جێگیرو مامناوەندە لەمامەڵە حزبیو سیاسییەکانیدا.
سەرچاوەیەک لەهاوپەیمانی تەقەدوم-یش وتویهتى، "محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم، ناوی خۆی وەک کاندید بۆ پۆستەکە خستوەتەڕوو، هاوشانی موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمو سابت محەممەد عەباسی وەزیری بەرگریی، بهڵام چاوەڕواندەکرێت ئەنجومەنەکە دوای 10 ڕۆژ کاندیدەکەی پێشکەشبکات".
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی پهرلهمانى پەسەندکرد، دەستوری عێراق وادەیەکی دیاریکردوە بۆ پێکهێنانی دامەزراوەکان دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان.
