کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان هەڕەشە لەئەوروپا دەکات

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕاپۆرتێکی لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانی ئەوروپا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بووەتە مەترسییەکی دیمۆگرافی گەورە کە ڕووبەڕووی کیشوەرەکە دەبێتەوە و نیگەرانییەکانی لەسەر کاریگەرییەکانی لەسەر هێزی کار و سەقامگیری ئابووری زیادکردووە.

ڕاپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست، ئاماژەی بەوەکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا ژمارەی دانیشتوانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا یەکەم دابەزینی گەورە لە دوای مردنی ڕەش لە سەدەی 14 تۆماربکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتەکانی ئەوروپا کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە تێکەڵەیەک لە هاندانەکانی دارایی و سیاسەتی کۆمەڵایەتی.

ڕوونیشی کردەوە، وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا دەستیان کردووە بە پێکهێنانی لیژنە بۆ داڕشتنی ستراتیژی نوێ بۆ چارەسەرکردنی دابەزینی ڕێژەی منداڵبوون.
ئ.ح