شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ ڕوداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ى 100 مه‌ترسى (ئۆتۆبانى بابان) له‌سلێمانى ڕویدا‌و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌شارپرێس-ى وت، "ئه‌وكه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه كوڕێكى گه‌نجه‌و له‌گه‌ڵ باوكی‌دا بوه، یه‌كێكن له‌و خێزانانه‌ى كه‌وچكه چایه‌كیان لهلافاوهكهى شۆڕش-ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ده‌رنه‌چوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لهڕوداوهكهى ئه‌مڕۆى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى زانیاریى گرنگى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "بارهه‌ڵگرێكى سوته‌مه‌نی كه له‌تاسڵوجه‌وه به‌ئاراسته‌ی عه‌ربه‌ت ڕۆیشتوه‌و باوك‌و كوڕێكى تێدابوه، شۆفێره‌كه كه كوڕه‌كه بوه خه‌وی لێكهوتوهو له‌هه‌مانكاتدا تیژڕەو بوه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌و خۆی كێشاوه بهبارههڵگرێكى دیكه‌ى قیرداو دواتریش خۆی کێشاوە به‌دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بارهه‌ڵگر له‌جۆری (عادیله)دا، سه‌ره‌نجامیش گیانی له‌ده‌ستداوه‌و باوكه‌كه‌ش برینداره".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى، "ئه‌و باوك‌و كوڕه‌ى ئه‌مڕۆ توشى ئه‌و ڕوداوه بون، یه‌كێكن له‌خێزان لێقهوماوهكانى چهمچهماڵو به‌هۆى لافاوه‌كه‌وه ته‌نانه‌ت كه‌وچكه چایه‌كیشیان بۆ ده‌رنه‌چوه".
زانیاریى زیاتریشى ئاشكراكرد‌و وتى، "ئه‌و خێزانه چه‌مچه‌ماڵیه به‌ڕاستى توشى كاره‌ساتى زۆر ناخهه‌ژێن بون، له‌لایه‌ن ماڵیان ڕۆیىو ئه‌مڕۆش كوڕێكیان گیانى له‌ده‌ستداو باوكهكهشى به‌سه‌ختى برینداره".
