شارپرێس:
شاندی دەمپارتی بڕیار وایە سبەی سێشەممە لەگەڵ لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە کۆببنەوە.
بڕیارە سبەی سێشەممە شاندەکە کاتژمێر 10ی بەیانی، لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە کۆدەبنەوەو تاوتوێی قۆناغی داهاتوی پرۆسەی ئاشتی دەکەن.
هەروەها شاندی ئیمراڵی هەریەک لەپەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، میدحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەمپارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری ئۆجەلان پێکهاتون.