سودانی لیژنەیەكی بەپەلەی لەبارەی داهاتی نانەوتی هەرێم پێكهێنا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 378 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبونەوەیەكی نائاسایدا لیژنەیەكی ڕاسپارد بۆ پێداچونەوە بەداهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق،  لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ دوشەممە کۆبوەتەوە، تەوەرێکی کۆبونەوەکە کە تایبەت بوو بەزیادکردنی داهاتەکان، تێیدا سودانی ئەو لیژنە وەزارییەی ڕاسپارد، کە بەبڕیاری ژمارە 550ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێکهاتوە، پێداچونەوە بکەن بەشێوازی هەژمارکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.
 
لەبڕیارەکەدا هاتوە، دەبێت پێداچونەوە بەو داهاتانەدا بکرێت کە ئێستا بەبڕێکی دیاریکراو دەخرێنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ و ئەو پڕۆسەیەش دەبێت بەهاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
 
هەر لەكۆبونەوەكەدا، لەبارەی موچەی پلەباڵاكانەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەپەلە پێداچونەوەی بۆ بکرێت، کار بۆ یەکسانکردنی موچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی کۆمارو پەرلەمان بکرێت لەگەڵ فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.
هاوکات سودانی لیژنەیەکی تایبەتمەندی لەوەزارەتی پلاندانان ڕاسپارد بۆ نوێکردنەوەی ڕاپۆرتی تایبەت بە یەکخستنی خشتەی موچە بۆ هەموو فەرمانبەران و وەرگرتنی ڕاسپاردەکان.
 
لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان درا.