شارپرێس:
کەشناسی هەرێم لەبارەی ئەو تەمومژەی هەولێرو دەوروبەری گرتۆتەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، سبەی بەیانی کاتژمێر 10 بەردەوامی دەبێت و لەهەندێک ناوچە بەهۆی تەمومژەوە ئاستی بینین بۆ 100 مەتر کەمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، سەبارەت بەو تەمومژەی ئێستا سەنتەری پارێزگای هەولێری گرتوەتەوە تاوەکو سبەی بەیانی کاتژمێر 10 بەردەوامی دەبێت.
لەڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا ئەوەش هاتوە، کاریگەریەکەی زیاد دەبێت و بەگشتیی مەودای بینین کەم دەبێتەوە بۆ کیلۆمەترێک لەهەندێک شوێن کەمتردەبێتەوە بۆ کەمتر لە 100 مەتر، مەودای بینینی ئێستای سەنتەری پاریزگای هەولێر 100 مەترە و هەروەها سەنتەری پارێزگای دهۆک حەوت کیلۆمەترە.
هاوکات کەشناسی عێراق هۆشداریدا سبەی لەکاتژمێرەکانی بەیانیدا ل زۆربەی شارەکانی عێراق و هەرێم جگە لەشارەکانی ڕۆژئاوی عێراق تەمێکی چڕ دروست دەبێت و مەودای بینین زۆر کەمدەبێتەوە بەتایبەت لەڕێگاکانی دەرەوەی شار.