حکومەتی عێراق هۆشداری تووند دەداتە گروپ و لایەنە چەکدارەکان

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1399 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕۆژی یەکشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ململانێی عەشایەری و هەڵکوتانە سەر عەشیرەتەکان تاوانی گەورەن  بە یاسا سزا دەدرێن و دەکەونە ژێر مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

ڕائید عەباس بەهادلی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، ئەم ململانێیانە نوێنەرایەتی ڕەفتاری قبوڵنەکراو دەکەن کە ئاشتی و ئاسایش تێکدەدەن و لەگەڵ بەها شارستانییەکان ناتەبایە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق بەردەوام کاردەکەن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی دەستیان لەم ململانێیانەدا هەیە.

بەهادلی ڕوونیکردەوە، هەرکەسێک لە دۆسیەکانی ململانێی خێڵەکیدا دەستگیرکرابێت، ڕەوانەی دادگادەکرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.

 دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی دەوڵەتی یاسا بە توندی و بەبێ هیچ نەرمی و تایبەتمەندییەک.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەت لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بە بڵاوبوونەوەی چەک نادات لە دەرەوەی دامودەزگا فەرمییەکان، دەشڵێت، داب و نەریتی خێڵەکی ناتوانرێت جێگرەوەی یاساکانی کارپێکراو بێت، و هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەو ململانێیانە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان و سەقامگیری کۆمەڵگا دروست دەکەن.
ئ.ح