شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، تۆمه‌تبارى ڕوداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوى ناحیه‌ى پیره‌مه‌گرونیان ڕادهستكراوه، ده‌شڵێت، "لەئێستادا تۆمەتباری ئاماژەبۆکراو بەبڕیاری دادوەرو به‌گوێره‌ى هەمان مادەی 405 ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە".
پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەخڕی زێوێ-ى سەر بەناحیەی پیرەمەگرون دوو کەس بوه‌ته کێشەیان کە هەردوکیان پێشمەرگە بون، لەئەنجامدا یەکێکیان بەناوی تۆمەتبار (ب، م، أ) بەچەکی جۆری دەمانچە فیشەکێک دەنێت بەوی دیكه‌یانه‌وه بەناوی (ع، ح، أ) تەمەن (44)ساڵ‌و بەهۆیەوە گیانى له‌ده‌ستدا".
ده‌شڵێت، "دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەکانی تاوان‌و مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بۆ شوێنی ڕوداوەکە، دەستکرا بەکاری لێکۆڵینەوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە ڕێکخراو دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەدەستگیرکردنی تۆمەتباری ناوبراو به‌گوێره‌ى مادەی 405 لەیاسای سزادانی عێراقی".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "چەند کاتژمێرێک دوای ڕوداوەکە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی شوێنی کارەکەی کرد‌و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کرا، ئێستاش تۆمەتباری ئاماژەبۆکراو بەبڕیاری دادوەرو به‌گوێره‌ى هەمان مادەی یاسایی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە".
