شارپرێس:
کۆڵۆنیۆڵ ستیڤانا باگلی، بەرپرسی نوسینگەی هەماهەنگی
ئەمنیی لەعێراق دەستبەکاربوو بۆ چاودێریی‌و جیبەجێکردنی هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی
هاوبەشی عێراق‌و ئەمریکا، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، "باگلى سێ مه‌رجى به‌په‌له‌ى
ئه‌مریكاى به‌به‌رپرسانى باڵاى عێراق گه‌یاندوه‌و واده‌ى جێبه‌جێكردنیشى دیاریكردوه".
به‌گوێره‌ى ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت،
به‌رپرسه باڵا سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌مریكا سێ مه‌رجى سه‌ره‌كى بۆ عێراق دیاریكردوه
ئه‌وانیش (چاودێریی‌و جیبەجێکردنی هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی عێراق‌و ئەمریکا،
سەرپەرشتیکردنی چەککردنی میلیشیاکانی مقاوەمەو حەشدى شه‌عبى‌و ئیدارەدانی دۆسییە هەستیارەکان).
باس لهوهشكراوه، هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ى
کۆڵۆنیۆڵ ستیڤانا باگلی، بەرپرسی نوسینگەی هەماهەنگی ئەمنیی لەعێراق بۆ به‌رپرسانى
باڵاى عێراقى دیاریكردوه بۆ ئه‌وه‌بوه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێن، ئه‌مریكا ئه‌و
پاره‌یه‌ى له‌بودجه‌ى به‌رگریدا دیاریكردوه بۆ عێراق ڕه‌وانه‌ى ده‌كات، ئه‌گه‌رنا
به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ هاوكارییه‌كى ناكات‌و به‌ڵكو سزاى قورستتریشى ده‌دات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى
به‌به‌غدا، کۆڵۆنیۆڵ ستیڤانا باگلی زنجیرەیەک
کۆبونەوەی چڕوپڕى لەگەڵ سەرکردەی حزبه عێراقیه‌كان ئەنجامداوەو خستونییەتە بەردەم
ئەمری واقیع.
جهختیشكراوهتهوه، پەیامەکەی دەزگای هەواڵگری
ڕۆژئاوا هاوکاتبوو لەگەڵ هاتنی عەقید ستیفانا باگلی بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگەی
هاوکاری ئەمنی ئەمریکا بۆ عێراق، کە پارەدانەکەی بەندە بەجێبەجێکردنی ئه‌و سێ مەرجهى
لەبودجەی بەرگریی ئەمریکادا هاتوە.
کۆنگرێسی ئەمریکا لە11ی کانونی دوەمی 2025
بودجەکەی پەسەندکردو سنوردارکردنی نوێی بۆ دابینکردنی بودجەی هاوکارییە ئەمنییەکان
لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقدا سەپاند، مەگەر بەغدا بتوانێت "توانای ئۆپەراسیۆنی
ئەو گروپە چەکدارانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی‌یان لێدەکرێت کەمبکاتەوە کە لەڕێگەی
پرۆسەی چەکداماڵینو داماڵینی سەربازیی‌و یەکخستنەوەیانو تێکەڵكردنیان له‌گه‌ڵ هێزە
ئەمنییەکانی عێراق".
هەروەها یاسای ئەمریکا پێویستی بە"بەهێزکردنی
دەسەڵاتو کۆنترۆڵ‌و بڕیاره‌كانى سەرۆک وەزیرانی عێراقه‌وه هه‌یه وەک فەرماندەی
گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق"، جگە لەوەش، مەرجی ئەوە هەیە کە "ئەندامانی
میلیشیا یان کارمەندانی ئەمنی کە لەدەرەوەی هێزو فەرماندەیی فەرمی هێزە ئەمنییەکانی
عێراق کاردەکەن، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێتو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت ئەگەر بەشداربن
لەهێرشکردنەسەر کارمەندانی ئەمریکی یان عێراقی، یان بەشداریی هەر چالاکیەکی نایاسایی
یان ناسەقامگیرکەر بکەن".
به‌وته‌ى سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی ڕۆژئاوا،
چاوەڕواندەکرێت باگلی داوای واده‌ى جێبه‌جێكردنى ئه‌و سێ مه‌رجه لەبەرپرسانی عێراق
بکات وه‌ك واده‌ى یەکلاکەرەوە.
باگلی لەماوەی یەک هەفتەدا دوجار لەگەڵ لیوا
عەبدولئەمیر یاروڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کۆبوەتهوە، لە 13و 20ی تشرینی یەکەمی
2025، سەرچاوە ئاگادارەکانى عێراقیش ڕەتیانکردوهتهوه هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ى
ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كانه‌وه هه‌بێت.
باگلی دوای 20 ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق،
چونكه پێشتر لەنێوان ساڵانی 2005و 2006 وەک کاپتن لەسوپای ئەمریکا له‌عێراق کاریکردوە
بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزى ئه‌منیى ناوخۆیى‌و پۆلیسى عێراقیى.
بەرپرسێکی عێراقیش كه شه‌رقولئه‌وسه‌ت ناوى
ئاشكرانه‌كردوه وتویهتى، "ئەمریکییەکان چەندینجار حکومەتی عێراقیان
ئاگادارکردوه‌تەوە کە چاوەڕێی خشتەی کاتیی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان دەکەن، بەتایبەتی
لەساڵی 2026، ئەوساڵەی بڕیارە ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بەئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
بەسەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتایی پێبهێنرێت".
لاى خۆیشیه‌وه وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
وتویهتى، "وڵاته‌كه‌ى بەردەوامدەبێت لەجەختکردنەوە لەسەر پێویستی چەکداماڵینو
هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشیایانە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیدەکرێن کە سەروەری عێراق
تێکدەدەنو هەڕەشە لەئەمریکییەکانو عێراقییەکان دەکەنو سەرچاوەکانی عێراق تاڵاندەکەن
بۆ بەرژەوەندیی ئێران، سەرکردەکانی عێراقیش باش ئاگادارن کەچی هەیەو ئه‌وه‌شى هه‌یه،
ناگونجێت لەگەڵ هاوبەشییەکی بەهێزی ئەمریکاو عێراقدا".
