شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس لهسهرچاوهیهكى ئاگادارى وه‌رگرتوه له‌به‌غداوه، دوێنێ به‌غدا داوایكردوه، بۆ ناردنی موچەی مانگی 10، پێویسته له‌دوو ڕۆژدا 120 ملیاره‌كه ڕاده‌ست بكات، ئه‌مڕۆش سلێمانى 48 ملیار دینارى ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر كردوه، سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، "سبه‌ینێ 120 ملیاره‌كه ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كه‌ین".
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ سلێمانی 48 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ى هەولێر كردوه.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح كه هاوكات بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێستیشه نوسیویهتى، "پێویستە هەولێریش 72 ملیار بخاتەسەریو موچەی مانگی 10 دێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هه‌رێم بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكه‌وه بڕیاره، سبه‌ینێ 120 دینار داهاتى ناوخۆ ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر بكات.
سه‌رچاوه‌كان باس لهوهدهكهن، هەوڵەکانی حکومەتی هه‌رێم بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی 10 بەر لەسەری ساڵ بەردەوامن‌و تەیف سامی وه‌زیرى دارایی عێراقیش بۆ خەرجکردنی موچەی ئەو مانگە سێ مەرجی هەیە، کە میزان موراجەعەو داهاتی ناوخۆن، هەردوکی ئامادەکراون‌و میزان نێردراوەو تەنها داهاتی نانەوتی ماوە بنێردرێت، مەرجێکی دیکەش ناردنی ڕاپۆرتی هەناردەکردنی نەوتە کە ئەویش نێردراوەو ئێستا لەبەغدایە.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراقیش وتویهتى، "ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە هەرسێ داواکارییەکە جێبەجێبکرێن، لەدوشەممەوە دەست بەجێبەجێکردنی ڕێکارەکان دەکرێو تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پارە دەنێردرێت، ئەگەرنا دوادەکەوێت، ڕەنگە ناردنی موچە لەبەغدا دوابکەوێت بۆ 28و 29ی ئەم مانگە".
