شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى كورد له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شێخ مه‌قسودو ئه‌شره‌فیه‌و به‌نى زه‌ید له‌شارى حه‌له‌ب هۆشداریده‌دات‌و په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چوار مانگه گروپه بێسه‌روبه‌ره‌كانى سه‌ر حكومه‌تى سوریا‌و توركیا گه‌مارۆى گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانیان داوه"، ده‌شڵێت، "مه‌ترسییه‌كان تادێن زیاد ده‌كه‌ن، چونكه تانك‌و چه‌كى قورسیان له‌نزیك شوێنى نیشته‌جێبون جێگیركردوه‌و له‌ئاماده‌كاریدان بۆ په‌لاماردان".
هێڤین سلێمان هاوسەرۆکی جڤاتی گشتیی (شێخ مەقسود، ئەشرەفیەو گەڕەکەکانی بەنی زەید) په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "لەئێستادا گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفیەو بەنی زەید له‌شارى حه‌له‌ب، ڕوبەڕوی هەڵکشانێکی مەترسیدار بونەتەوە، کە تایبەتمەندن بەجێگیرکردنی تانک‌و چەکی قورس لەدەوروبەری ناوچەکانی نیشتەجێبون".
ده‌شڵێت، "ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هێرشی دوبارەو هەڵمەتێکی میدیایی سیستماتیک بەئامانجی بڵاوکردنەوەی ترس‌و ناسەقامگیریی له‌ناوچەکەداو ئامانجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كۆچبه‌ر بكه‌ن‌و له‌ڕێگه‌ى ئه‌و هه‌واڵه درۆیانه‌ى بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه ترس له‌دڵى خه‌ڵكى گه‌ڕه‌كه‌كاندا دروستبكه‌ن".
ئه‌و به‌رپرسه كورده له‌حه‌له‌ب نه‌یشارده‌وه، "ئه‌و گروپانه‌ى كه له‌ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى سوریادان به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگریى‌و وه‌زاره‌تى ناوخۆ، پابه‌ندى ڕێكه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رعن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام خه‌ریكى پیلانگێڕیى‌و په‌لاماردانن، ئه‌وانه‌ن كه زۆر بێسه‌روبه‌ره‌ن‌و ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌توركیان‌و له‌ئه‌نكه‌ره‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرن".
هێڤین سلێمان ئه‌وه‌شى به‌بیرهێنایه‌وه، "خەڵکی ئەو گەڕەکه كوردنشینانه‌ى حه‌له‌ب، ماوه‌ى زیاتر لە15 ساڵە بەرەنگاری شەڕێکی خوێناوى بەردەوام دەبنەوە، ئه‌و گەمارۆیەشی کە بەسەر گەڕەکەکاندا سەپێنراوە لە 25ی ئەیلولی ئەمساڵەوە بەردەوامەو گوشار‌و ئازارە مرۆییەکانی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە توندتر بونه‌ته‌وه".
داواش لەسەرجەم دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسودو بەنی زەید ده‌كات، "به‌هه‌واڵى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى سه‌ر به‌حكومه‌تى شه‌رع‌و گروپه‌كانى سه‌ر به‌توركیا باوه‌ڕ نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌وان بڵاویده‌كه‌نه‌وه له‌چوارچێوه‌ى شه‌ڕێكى ده‌رونیدایه، ️ئیرادەو خۆڕاگریمان لەهێزەکانمان‌و ئیرادەی چەسپاوی گەلەکەمان وەرگیراوەو وه‌ریده‌گرین".
ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌شى گرت، "️کوان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ‌و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو شتانەی بەسەر خەڵکی سڤیلدا دێت؟ ️بێدەنگی ئەوان هاندەری بەردەوامی سەرپێچی‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانه، هه‌ر ئه‌وانیش بەرپرسیارێتی تەواو لەئەستۆ دەگرن لەهەر زیانێک کە بەسەر دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بێت".
