شارپرێس:
دانوستانکارێکی ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیمو‌كراتى (مه‌سه‌ده) بەکەناڵی سوریا تیڤی کە کەناڵی فه‌رمى حكومه‌تى سوریایه ڕاگەیاند، "پێشبینیدەکەین ڕێكه‌وتنى 10ی ئادارى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع، لەچەند ڕۆژی داهاتودا بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سوریا دەتوانێت یەک سوپای هه‌بێت".
یاسر سلێمان وتەبێژی وه‌فدى دانوستانكارى كورد بۆ دیمه‌شق بەناوی ئیدارەی ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه بەکەناڵی سوریا تیڤی وتوه، "پێشبینیدەکەین لەچەند ڕۆژى داهاتودا مەرجەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئادار جێبەجێبکرێن، متمانەمان به‌دانوستانه‌كان هه‌یه‌و دڵنیاین هیچ كێشه‌یه‌ك ڕونادات".
ئه‌و به‌رپرسه كورده‌ى ڕۆژئاوا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "پێشبینیدەکەین لەماوه‌ى چەند ڕۆژێکدا سه‌رجه‌م بڕگه‌و مه‌رج‌و ڕێكه‌وتنه‌كانى 10ی ئادارى نێوان مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع جێبەجێبکرێن، دڵنیاین له‌وه‌ش كه سه‌رۆكى سوریا، وابه‌سته‌ى به‌ڵێنه‌كانى خۆى ده‌بێت، وه‌ك چۆن ئێمە پابەندین بەسەروەری دەوڵەتی سوریا‌و چالاککردنی دامەزراوە فه‌رمیه‌كانى ده‌وڵه‌ت لەسه‌رجه‌م ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریادا".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "كاتێك ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وكات هه‌موو دونیا سوریا ده‌بینێت سه‌ره‌تا له‌بوارى سه‌ربازیدا چ هێزێكى تۆكمه‌و دامه‌زراوى ده‌بێت‌و هاوكات بینه‌رى ژماره‌یه‌كى زۆریش ئه‌فسه‌رى به‌تواناو لێهاتوو ده‌بین لەچوارچێوه‌ى وەزارەتی بەرگریی سوریادا".
