شارپرێس:
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجامدا.
سەرچاوە خۆجێییەکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دۆڵی قەترانی و ناوەندی شارۆچکەی جبا و هەروەها بەرزاییەکانی چیای ڕیحان لە ناحیەی جزینیان کردۆتە ئامانج، کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزی لێ بیستراوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و ناوچە دارستانییەکانی شارۆچکەی مەحمودیە لە باشووری لوبنانیان کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە هەندێک لەو شوێنانە کەوتووەتەوە.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی پشتڕاستکراوە لەبارەی قوربانییان بڵاونەکراوەتەوە.