شارپرێس:
سەرچاوەیەک لەنوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیکی ئاشكرایكرد، محەممەد شیاع سودانی لەکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق پاشەکشەیکردوهو پشتیوانیی خۆی بۆ نوری مالیکی دەربڕیوه.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالیکی ڕونیكردوهتهوه، ئێستا مالیکی وەک کاندیدی فەرمیی چوارچێوەی هەماهەنگی دیاریکراوەو تەنها چەند گفتوگۆیەکی کەم ماوە بۆئەوەی ئەم بڕیارەو پشتیوانییەکەی سودانی بەشێوەیەکی فەرمی ڕابگەیه‌نرێت.
هاوكات، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یوسف كیلابى په‌رله‌مانتارى شیعه‌كان له‌په‌رله‌مانى عێراق لهفهیسبوكى خۆى پیرۆزبایى له‌مالیكى كردوه‌و ئاشكراشیكردوه، "نورى مالیكى یه‌كلابوه‌ته‌وه وه‌كو كاندیدى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق".
هاوكات، بەگوێرەی هەندێك سەرچاوەی تایبەت بۆ شارپرێس لەبەغداوە، بڕیارە ئەمشەو تاوه‌كو سبەینێ، چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕاگه‌یه‌نراوى فەرمی ڕابگەیەنن لەبارەی کشانەوەی سودانی بۆ بەرژەوەندیی نوری مالیکی.
کشانەوەی محه‌مه‌د شیاع سودانی لەکاتێکدایە کە ناوبراو وەک ڕکابەرێکی بەهێز بۆ ویلایەتی دوەم دەبینرا، بەڵام پشتیوانیکردنی لەمالیکی کۆتایی بەبنبەستی سیاسیی نێوان سەرکردە شیعەکان هێنا.
نوری مالیکی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەیەو سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه له‌په‌رله‌مانى عێراق، چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتودا لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕابسپێردرێت.
نووری مالیکی پێشتریش لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 بۆ دوو خولی یەک لەدوای یەک سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، بڕیاری پاشەکشەی سودانی-ش لەبەرژەوەندیی ئەو، ئاماژەیە بۆ گۆڕانی نەخشەی هاوپەیمانییەکانو هەوڵێک بۆ جێگیرکردنی هاوسەنگییەکان لەبەغدا لەژێر چەتری چوارچێوەی هەماهەنگیدا.
