شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى چه‌كداره‌كانى شه‌رع لهگهڕهكى شێخ مه‌قسود سوكایه‌تى به‌تەرمی ژنه شه‌ڕڤانێك دهكهنو لهباڵهخانهیهكى به‌رزه‌وه فڕێى ده‌ده‌نه خواره‌وه، یه‌په‌گه هاتهدهنگو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆڤانهیهى كراوه، یەکەمجار نییە"، ده‌شڵێت، "بەڵام دڵنیابن شەڕڤانان‌و گەلەکەمان هەرگیز بەو شێوازە دڕندانەیە نەترسێنراون؛ بەڵکو هێزمان له‌و هۆڤێتیه وه‌رگرتوه".
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له‌و ڕاگهیهنراوهیدا ده‌ڵێت، "ژنە شه‌ڕڤانه‌كانمان زۆر به‌توندى بەرەنگاریی ئەو عەقڵیەتە جیهادییە بونه‌وه کە ده‌سته‌ى تەحریر شام‌و میلیشیاکانی سەر بەتورکیا لەشەڕی حەلەبدا نواندیان، ژنان لەشۆڕشی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریادا، خەبات بۆ ئازادی‌و دژى تیرۆر‌و تۆقاندن ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ترسى دوژمنی زۆر زیادكردوه".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "سەرەڕای ئەو هەموو هێرشە نامرۆڤانەیه، ژنانی ئازادیخواز، ملیان نەداوە، لەفەرهەنگی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەرامەتی ژن شکۆی گەلە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە میلیشیا داگیرکەرەکان بەشێوازە بێ مۆراڵیهكانى خۆیان، به‌و شێوازه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن".
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێت، "ئێمە لەیەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) خۆمان بەبەرپرسیار دەزانین لەپاراستنی هەموو ژنان لەسوریاو جیهان، زۆر بەتوندیش ئیدانەی ئەوکارە نامرۆڤانەیه دەکەین‌و داوای کۆتاییهێنان بەهەموو پێشێلکارییەکانی کەرامەتی ژنان‌و گەلان دەکەین، لەگەڵ میراتی هەموو شەهیدانی شۆڕش‌و شەهیدانی حەلەب کە خۆیان بەختکرد، وەک دلبرین، فرەشین، دەنیز، ڕۆژبین، هاوار، بۆ ئەوەی بەرخۆدان سەرکەوتوبێت".
