شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شاره‌زایانى كه‌شناسیى ئاشكرایانكردوه، سبه‌ینێ دوشه‌ممه شەپۆلێکی نوێی بەفرو باران ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لەڕۆژی هەینییەوە دەستیپێکردوە، چڕی بارانبارین لەناوچەکانی هەولێرو سۆران‌و ڕاپەڕین بوەتە هۆی بوژانەوەی سەرچاوە ئاوییەکان، هاوکات بەفربارینێکی زۆریش لەناوچە شاخاوییەکان بوەتە هۆی نزمبونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرماو دروستبونی تەمومژ.
شاره‌زایانى كه‌شناسیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، تا دوشەممەی ئەم هەفتەیە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوەو کاریگەری ئەو شەپۆلە بەفرو بارانە لەسەر ناوچەکان نامێنێت، بەڵام لەشەوی دوشەممەوە بەفرو باران دەستپێدەکاتەوەو ئەگەری هەیە بەفرەکە بگاته ناو سه‌نته‌رى چه‌ند شارێك، بەتایبەت لەدهۆک، پێنجوێن‌و سلێمانی‌و دەوروبەری سنوری پارێزگای هەولێریش.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ‌و نیمچە هەور دەبێت لەهەندێکاتیش دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
شاره‌زایان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو تا ئەمکاته، لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دوو هێندە باریوە، چەندین سەرچاوەی ئاو، پۆندەکان‌و سەرڕێژبونی چەندین بەنداوی لێکەوتوەتەوە.
