بافڵ تاڵەبانی داوای پەلەکردن لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 301 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغدا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، تێیدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، دۆخی گشتیی وڵات و ناوچەکە خرایەبەر باس.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و داڕشتنی پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ کارنامەی حکومەت کردەوە کە بنەماکەی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان بێت.