شارپرێس:
بڕیاروایه سبەینێ لاهور شێخ جەنگی لەدادگای تاوانه‌كانى سلێمانی ئامادەبێت به‌مه‌به‌ستى دادگاییكردنى، سەرچاوەیەکیش لەڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایده‌كات، نازانرێت سبه‌ینێ چ بڕیارێك ده‌دات، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌فه‌رمى نوسراوى دادگاى پێداچونه‌وه (ته‌میز)ى هه‌ولێر هێنراوه بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه بۆ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى وردبینى.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌شارپرێسى وت، "بڕیاروایه كاتژمێر 9ى سبه‌ینێ دوشه‌ممه، لاهور شێخ جه‌نگى له‌دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى/3 دادگایى بكرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "دادوه‌رى دادگاییه‌كه‌ى سبه‌ینێى لاهور شێخ جه‌نگى، دادوه‌ر جه‌بار ئه‌حمه‌د ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى سبه‌ینێ چ بڕیارێك ده‌درێت، سه‌رچاوه‌كه وتى، "داوامانكردوه ئه‌و كه‌یسه بگوازرێته‌وه دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردن، هه‌ربۆیه نازانین به‌ڕاستى سبه‌ینێ چ ده‌گوزه‌رێت‌و دادوه‌ر بڕیارى چى ده‌دات".
له‌باره‌ى ئه‌و مادە یاساییانەی لاهور شێخ جەنگی پێ دادگایی دەکرێت، سەرچاوەکە ڕایگه‌یاند، "به‌تۆمەتى کوشتنی بەئەنقەست‌و پیلاندانان بۆ کاری تێکدەرانە، لاهور شێخ جه‌نگى دادگایی ده‌كرێت، هه‌ربۆیه‌ش داواكراوه كه‌یسه‌كه بگوازرێته‌وه دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى وردبینیكردنى".
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ سه‌باره‌ت به‌ئەگەری گواستنەوەی دۆسیەکەش بۆ دادگای هەولێر یان شارێکی دیکە، سەرچاوەیه‌ك له‌دادگای سلێمانیه‌وه جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "شتێکی وا لەئارادانییەو ڕونادات، چونکە سکاڵاکە لەسلێمانی تۆمارکراوەو هیچ پاساوێکی یاسایی نییە بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە".
