شارپرێس:
لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا وەزیری بەرگری توركیا، به‌ڵێنێكى مه‌ترسیدار به‌سوریا ده‌دات‌و په‌یامێك به‌وه‌زیرى به‌رگریى دیمه‌شق ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت، "پشتیوانی ته‌واوى دەوڵەتی سوریا ده‌كه‌ین بۆ درێژکردنەوەی ده‌سه‌ڵاته‌كانتان بەسەر هەموو خاکی کۆماری عەرەبی سوریادا".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مه‌رهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگریی سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا تورکەکەی یاشار گولەر ئەنجامداو تێیدا چه‌ند بابه‌تێكى هاوبەشی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یان تاووتوێكردوه.
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، گوله‌رو ئه‌بو قه‌سره، دوایین پێشهاتەکانیان لەبارەی گەڕەکی ئەشرەفیەو گەڕەکی شێخ مەقسود لەپارێزگای حەلەب تاووتوێکردوه‌و وەزیری بەرگری توركیا-یش پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەكانی ده‌وڵه‌تى سوریا ڕاگه‌یاندوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا، یه‌شار گولەر وه‌زیرى به‌رگریى توركیا، پشتیوانی وڵاته‌كه‌ى بۆ سوریا ڕاگه‌یاندوه‌و پێى وتوه، "هاوكارو هه‌ماهه‌نگتان ده‌بین بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات‌و بڕیارتان به‌سه‌ر ته‌واوى خاکی کۆماری عەرەبی سوریادا".
له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌رهه‌ف ئه‌بو قه‌سره به‌ناوى حكومه‌تى دیمه‌شقه‌وه، سوپاسى حكومه‌تى توركیاى كردوه بۆ هه‌موو پشتیوانیه‌كانیان‌و جەختیكردوه‌ته‌وه، به‌رده‌وامده‌بن لەهاوکاریی‌و هەماهەنگی یه‌كتر لەپێناو بەدیهێنانی یەکڕیزیی سوریا‌و پاراستنی ئاسایش‌و سەقامگیریه‌كه‌ى.
