بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌.. پۆستى سه‌رۆك كۆمار 44 كاندیدى هه‌یه‌

عیراق

05/01/2026‌ 4275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمارو وه‌رگرتنى ناو بۆ ئه‌و پۆسته‌، بڕیارێكى به‌په‌له‌ى داو ڕایگه‌یاند، واده‌ى وه‌رگرتنى ناوه‌كان ته‌نها ئه‌مڕۆیه‌و درێژناكرێته‌وه‌، ده‌شڵێت، "له‌كاتژمێر سێ ئه‌و واده‌یه‌ش كۆتایی دێت‌و ده‌رگاى خۆ كاندیدكردن داده‌خرێت".


به‌گوێره‌ى بڕیارێكى سەرۆکایەتی په‌رله‌مانى عێراق، بڕیاردراوه‌ وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار درێژنەکرێتەوەو تا كاتژمێر سێی ئەمڕۆ بەردەوامبێت.

سەرۆکایەتی په‌رله‌مانى عێراق ڕاشیگەیاندوە، تا كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، 44 کەس ناوی خۆیان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تۆمارکردوە.

له‌هه‌رێمى كوردستانیش، پارتى‌و یه‌كێتیى ئه‌مڕۆ ناوى كاندیده‌كانیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ ئاشكراكرد، كاندیدى پارتى د.فوئاد حوسێنه‌و كاندیدى یه‌كێتیش، نزار ئامێدیه‌.

بەپەلە