شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ڤلادیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ماوه‌ى دوو ڕۆژه له‌ژێر زه‌میندایه به‌هۆى بۆردومان‌و هێرشه قورسه‌كانى ڕوسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى، له‌په‌یامێكیشدا كه ده‌رده‌كه‌وێت له‌ژێرزه‌میندایه ده‌ڵێت:"بەبێ پاڵپشتیی ئەمریکا، ڕوبەڕوبونەوەی ڕوسیا لەڕادەبەدەر قورس دەبێت".
زێلێنسکی لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC News وتی:"تەنها فشارە توندەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕوسیا شەڕەکە دەوەستێنێت".
زێلێنسکی گلەیی ئەوەیکرد، ئەمریکا 20 هەزار موشەکی لەئۆکرانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، مانەوەی ئەم موشەكانە لەئۆكرانیا لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ڕێککەوتنیان لەسەرکرابوو.
ئەمە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لێدەگەڕێین ڕوسیا‌و ئۆكرانیا شەڕی خۆیان بكەن.