شارپرێس:
دوو گەنجی عێراقی کە برابون دوێنێ هەینی لەشاری ڕۆحای باکوری کوردستان بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ هاوڵاتییەکی تورک کوژران، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه هاتوه‌ته ده‌نگ.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، دوو گەنجی عێراقی بەناوەکانی یوسف‌و محەممەد ئەلڕاوی لەشوێنی کارەکەیان لەگەڵ هاوڵاتییەکی تورک بوەتە مشتومڕو ده‌مه قاڵه‌یان، بەڵام هاوڵاتییە تورکه‌کە چەکدار بوەو ده‌مه‌قاڵه‌ى نێوانیان سه‌ری كێشاوه بۆ به‌كارهێنانى چه‌ك‌و توركه‌كه تەقەی لێکردون‌و بەسەختی برینداریکردون، دوای ئه‌وه‌ى گوازراونه‌ته‌وه بۆ نەخۆشخانە هەوڵی پزیشکەکان بێسودبوەو هه‌ردوكیان گیانیان لەدەستداوە.
بەوتەی چەند په‌ناخوازێكى عێراقی نیشتەجێی شارى ڕۆحاى باكورى كوردستانن‌و بۆ میدیاکانی تورکیا قسەیانکردوە، گوایە دەمەقاڵێ‌و شەڕی نێوان ئەو دوو برایە لەگەڵ هاوڵاتییە تورکەکە لەسەر کێشەی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بوە، هەندێکیش دەڵێن، بەهۆی کێشەی قەرزارییەوە بوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو برایە چەند ساڵێکە لەتورکیا نیشتەجێبون‌و هەردوکیان سەڵت بون، بەڵام یەکێکیان بەمدواییانە دەزگیراندار بوە.
پۆلیسی تورکیاش ڕایگه‌یاندوه، دوای ڕوداوەکە توانیویانە دەستبەجێ بکوژەکە دەستگیربکەن‌و دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە.
سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا، دڵگرانی‌و نیگەرانی دەربڕیوەو ئاماژەی به‌وه‌داوه، بەداخ‌و پەژارەوەى زۆرەوە بۆ ئەو ڕوداوەی لەشارى ڕۆحا بوەو بەهۆیەوە دوو ئەندامی ڕەوەندی عێراقى کوژراون.
هاوکات کونسوڵخانەی گشتیی عێراق لەعەنتاب ڕایگەیاندوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بەدواداچون بۆ ڕوداوه‌كه ده‌كات‌و هه‌روا بێده‌نگ نابن.
