شارپرێس:
بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کاروانێکی سەربازیی پاکستان ١٣ کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەهێرشێکی خۆکوژی بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پارێزگای خیبەر پختونخوا لە باکوری ڕۆژئاوای پاکستان، لانیکەم 13 سەرباز کوژران و 29 کەسی دیکەش برینداربوون، لەنێویاندا مەدەنی هەن.
بەرپرسێکی ناوچەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی "خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلەکەی چووەتە ناو کاروانێکی سوپاوە".
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان پاکستان و تاڵیبانی ئەفغانستان پەرەدەسێنێت.
پێشتر باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئیسلام ئاباد زیادبوونی گرتن و گەڕان بەدوای هاووڵاتیانی ئەفغانستانی لە پاکستان ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی باڵیۆزخانەکە بە فەرمی ئاگادار بکرێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی پاکستان پلانی بۆ دەرکردنی سەرجەم پەنابەرانی ئەفغانی هەیە.
ئ.ه