شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، شاندێكى ته‌كنیكى هه‌رێم ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش له‌كۆبونه‌وه‌كان ئاشكرایده‌كات، هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر سێ ئاست گفتوگۆكانیان ده‌ستپێكردوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەگفتوگۆکانی هەرێم‌و بەغدا بەشارپرێسی وت:"گفتوگۆکان لەسەر سێ ئاست‌و بەسێ قۆناغى جیاواز دەکرێن".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، قۆناغی یەکەم ئەو شاندەی چۆتە بەغدا، گفتوگۆ لەبارەی هەناردەی نەوت‌و شایستەی کۆمپانیاکان دەکەن‌و ئەگەر ڕێککەوتن لەبارەی هەناردەی نەوتەوە کرا، دواتر گفتوگۆی هەردوو حکومەت لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی‌و ناوخۆ دەستپێدەکات کە لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم‌و بەغداو دیوانی چاودێریی دارایی ده‌ستپێده‌كات‌و دەبێت ڕێککەوتن بکرێت.
ئه‌وه‌شى وت:"ئەگەر ئه‌و ڕێککەوتنه کرا ئەوا، قۆناغی کۆتایی گفتوگۆ دەکرێت کە ئەویش بابەتی تەوتین‌و بەبانکیکردنی موچەیه‌و عێراق داوادەکات هەرێم پابەندبێت بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی موچەوە".
سەرچاوەکەی شارپرێس باسى له‌وه‌شكرد، "ئەم بابەتەیان واته به‌بانكیكردنى موچه، ڕەنگە کاتێکی زیاتری پێویست بێت‌و گفتوگۆکان درێژە بکێشن، له‌به‌رئه‌وه‌ى، بابەتەکە پەیوەستە بەهەنگاوە تەکنیکییەکانەوەو ئەگەر دوو قۆناغی یەکەم‌و دوەم بەباشی بەڕێوەبچێت‌و ڕێککەوتن بکرێت، ئه‌وا پێدەچێت بەغدا قۆناغی سێیەم نەکاتە گرفت‌و ڕەزامەندیی لەبارەی ناردنی موچەوە دەرببڕێت".
سه‌باره‌ت به‌نه‌رمى نواندنى به‌غدا له‌گفتوگۆكان، سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس جه‌ختیكرده‌وه، "تائێستا بەغدا سورە لەسەرئەوەی کە پشکی هەرێمی لەبودجەی عێراقى تا کۆتایی ئەمساڵ ناردوە، له‌به‌رامبه‌ریشدا هەرێم لێکدانەوەی جیاوازی بۆ ئەو بابەتی بودجەیە هەیە".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى زانیاریه‌كانیدا سەرچاوەکەی شارپرێس گەشبینی خۆی نیشاندا‌و وتی:"گفتوگۆکانی ئەم دوو ڕۆژە ئەوە دەردەخەن بەغدا بیەوێت کێشەکە چارەسەربێت‌و موچەی مانگی پێنج لەم دوو هەفتەیە یەکلایی بێتەوەو بۆ موچەی مانگی حوزەیرانیش به‌دڵنیاییه‌وه گفوگۆکان ئەنجامێکی باشیان دەبێت".
هه‌مان سه‌رچاوه كه ئاگاداریى ورده‌كارییه‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌یه باسى له‌وه‌كرد، "ئه‌گه‌رچى پێشتر عێراق زۆر جه‌ختى له‌ڕاده‌ستكردنى 150 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى هه‌رێم كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى زۆره به100 ملیار دیناریش ڕازیى ببێت".
