شاندێکی هەرێم گەیشتە بەغدا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 774 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری سامانە سرووشتییەکان گەیشتە بەغدا.
 
 شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە عێراق بە میدیای نزیک لە حیزبەکەی وت "لە پێنجشەممەوە شاندێکی تەکنیکیی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و لە ماوەی ئەو چەند رۆژە کۆبوونەوەی بەردەوامیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کردووە، کۆبوونەوەکان ئەرێنی و باشبوون".
 
دەشڵێت، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.

 هاوكات، سەرچاوەیەكى تایبەت بە شارپرێی ئەوەشی ئاشكراكرد، حکومەتی عێراق پێدەچێت لە داهاتی ناوخۆ بە هیچ جۆرێک لە سەد ملیار کەمتر لە هەرێم ڕازی نەبێت و هەرێمیش بە پێی داتا و ژمارەکان دەتوانێت بیسەلمێنێت کە هێندەی داهات بۆ نامێنێتەوە لەسەدا پەنجاکەی بکاتە ئەو بڕەی کە بەغداد داوای دەکات.

چاوەڕێ دەکرا شاندێکی دیکە لەبەغداوە بگاتە هەرێم بۆ گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی موچەو نەوت، بەڵام ئەمڕۆ شاندی هەرێم چووەتە بەغدا.