شارپرێس:
شرۆڤەکارێکی سەربازیی زانیاریى گرنگ ئاشكرادهكات سهبارهت بهژمارهى ئهو موشهكانهى ئێران ئاراستهى ئیسرائیلى كردون، دهشڵێت:"ئەگەر پێکانی شوێنە سەربازییە تایبەتەکان لەبەرچاو بگرین، ڕێژەی سەرکەوتنی موشهكهكانى ئێران كهمتر له 1٪".
دێکێر ئیڤێڵت پسپۆڕی وێنەکانی مانگی دەستکرد لەناوەندی توێژینەوەی سی ئێن ئەی لەئەمریکا بەڕۆیتەرزی وتوه، "30 موشەکی ئێران توانیویانە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ببڕن، بهڵام لهو ژمارهیه تەنها ژمارەیەکی کەمیان ئامانجە سەربازییەکانیان پێکاوە".
دهشڵێت:"موشەکەکانی ئێران نەیانتوانیوە ئامانجە سەربازییە بچوکەکان، وەک حەشارگەی فڕۆکەکانی ئێف-35 بپێکن، هەربۆیە تەنها ئامانجە پیشەسازییە گەورەکان وەک پاڵاوگەی حەیفا، زیاتر بەئامانجگیراون".
ئاشكراشیكردوه، بەگوێرەی لێکدانەوە جیاوازەکان، ئێران لەماوەی 12 ڕۆژى جهنگدا لەنێوان 500 تا 591 موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردوە، بەم پێیەش ئەگەر پێکانی شوێنە گشتییەکان لەبەرچاو بگرین، هێرشەکانی ئێران تەنها 6٪ سەرکەوتوبون؛ بەڵام ئەگەر پێکانی شوێنە سەربازییە تایبەتەکان لەبەرچاو بگرین، ڕێژەی سەرکەوتنی ئێران بۆ 1٪ دادەبەزێت.
ئەو پسپۆڕە ڕەتیشیکردوهتهوه، ئیسرائیل بەرکەوتنی 250 موشەکی ئێران بەخاکی ئەم وڵاتەی شاردبێتەوەو وتی:"ئەمە قسەیەکی گاڵتەجاڕانەیە لەبەرئەوەی دیمەنەکانی مانگی دەستکرد شتێکی وا پیشان نادەنو بەسەرنجدان بەوەی ئیسرائیل وڵاتێکی بچوکە، ئەگەر شتێکی وا ڕوی بدایه، لەوێنەکاندا بەڕونی دەردەکەوت".
