ماکرۆن سەردانی بەریتانیا دەکات

جیهان

06/07/2025‌ 3022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا،  سێ شەممە سەردانی بەریتانیا دەکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا،  سێ شەممە سەردانی بەریتانیا دەکات و بڕیارە لەوێ وتارێک بۆ ئەندامانی پەرلەمان و پێشکەش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆبوو
نەوەیەک لەبارەی ئۆکرانیاوە بکات.

ناوەڕۆک و تەوەرەی دانیشتنەکان تیشک دەخرێتە سەر پشتیوانی لە ئۆکرانیا، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ڕاگرتنی کۆچی نایاسایی لە سەرانسەری بەریتانیاو و بەهێزکردنی هاوکاری بەرگری نێوان هەردوو وڵات.

کۆشکی ئیلیزی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە "ئەمە یەکەم سەردانی نێودەوڵەتییە بۆ شانشینی یەکگرتوو لەلایەن سەرۆکی دەوڵەتی یەکێتی ئەوروپا لە دوای برێگزیتەوە"، ئاماژەی بە دەرچوونی بەریتانیا لە گروپەکە دوای ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٦ کرد.

پەیوەندییە سیاسییەکانی پاریس و لەندەن دوای برێگزیت لە سەردەمی حکومەتی پێشووی پارتی پارێزگارانی ڕاستڕەو لە بەریتانیا، ئاڵۆزی دروستبوو.

ئەمە یەکەمجارە لەو کاتەوەی کە ستارمەر بۆتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەوڵی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و ئەوروپا دەدات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەندەن هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا بەهێزتر بکات دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (برێگزیت) دەرچوو.

ش.ح

بەپەلە