شارپرێس:
سەرچاوەیەکی سیاسی پلەباڵا، ئەو هۆکارە سەرەکییانە ئاشکرادهكات کە ڕێگریان لەمحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد سەردانی ئەمریکا بكاتو لهگهڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا كۆببێتهوه.
بهوتهى ئهو سهرچاوهیه، "هۆكارى ئهوهى سودانی نهیتوانى بچێته واشنتۆن، پهیوهندیى بەکۆمەڵێک تەحەدای ناوخۆییو ناوچەییەوە ههیه کە لەپێشهوهیاندا، بەردەوامی کاریگەریی بەهێزی ئێران ههیه".
ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، "هەر لێکنزیکبونەوەیەکی گشتیی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، مەترسییە سیاسیو ئەمنییەکان لەناو عێراقدا دەهێڵێتهوه، چونكه ناكرێت نكۆڵى لهوه بكرێت، سودانی کوڕی ئێرانە، سەرکردەیەکی چوارچێوەو جێبەجێکارێکی باشی خواستەکانیەتی، ئەمەش ئازادی هاتوچۆی لەڕوی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن یان چونە ناو هاوبەشییەکی گشتیی لەگەڵ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا سنوردار دەکات".
سەرچاوەکە ڕونكردنهوهى زیاترى خستوهتهڕوو، "بڕیاری سەرداننەکردنی سودانی، ڕەنگدانەوەی هەستیاری هاوسەنگییە ئاڵۆزەکانی ڕوبەڕوی عێراقە، چونکە لەلایەکەوە هەوڵدەدات توڕەیی تارانو کوتلەکانی هاوپەیمانی لەگەڵیدا دوربخاتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە خۆی لەچونە ناو بەڵێننامەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن لەسەردەمی ئیدارەی ترەمپدا دەپارێزێت".
