ترەمپ دووبارە هەڕەشەی لەناوبردنی وێستگەکانی وزەو پردەکانی ئێران دەکات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 163 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە شاندێک دەگاتە پاکستان بۆ تەواوکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک ڕوودەدات، چ بەشێوەیەکی دۆستانە بێت یان هەر ڕێگەیەکی تر بێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەی بی سی نیوز، ترەمپ ڕایگەیاندووە "نوێنەرەکانمان دەچنە ئیسلام ئاباد و تا ڕۆژی دووشەممە دەگەنە ئەوێ بۆ دانوستان".

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە شاندێکی ئەمریکی بۆ بەشداریکردن لە دانوستانە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بۆ ئیسلام ئابادی پاکستان گەشت دەکات.

 دەشڵێت، وڵاتەکەی " پرۆژەی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و باش"ی پێشکەش بە تاران کردووە، بەپێچەوانەوە وێستگەکانی وزەو پردەکان لەناودەبەن.