زێڕ هێڵی سوری تێپەڕاند.. بۆ یەکەمجار لەمێژودا نرخی مسقاڵێک ملیۆنێک دیناری تێپەڕاند

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بازاڕەکانی زێڕ لەپایەختی عێراق لەرینەوەیەکی مێژوییان بەخۆوە بینی، کاتێک ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی زێڕی عەیار 21 بەربەستە دەرونییەکەی شکاندو بۆ یەکەمجار لەمێژوی بازاڕە ناوخۆییەکاندا، نرخی یەک مسقاڵ لەملیۆنێک دینار تێپەڕی.


لەبازاڕی (شارع النهر) کە ناوەندی سەرەکی کڕین‌و فرۆشتنی زێڕە، نرخی زێڕی هاوردە (کەنداوو تورکی) گەیشتە لوتکەی یه‌ك ملیۆن‌و 46 هه‌زار، هاوکات زێڕی عێراقیش پاشەکشەینەکردو بە یه‌ك ملیۆن‌و 16 هه‌زار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەم هەڵکشانە بێوێنەیە، کە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار، بوەتە هۆی دروستبونی سەرسوڕمان‌و نیگەرانی لەناو هاوڵاتیان‌و زه‌ڕه‌نگراندا، بەجۆرێک لەهەندێک ناوچەو دوای زیادکردنی کرێی ده‌ستى، نرخی یەک مسقاڵ گەیشتوەتە ملیۆنێک‌و 55 هەزار دینار.

شارەزایان دەڵێن، زێڕی بێدەنگ ئێستا بەرزترین دەنگی هەیە لەناو بازاڕەکانداو ئەمەش بارگرانییەکی گەورە بۆ ئەو گەنجانە دروستدەکات کە لەپرۆسەی هاوسەرگیریی نزیکدەبنەوە.

بەپەلە