ترەمپ: ئێران ناتوانێت بە داخستنەوەی گەرووی هورمز گوشارمان بخاتەسەر

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئێران ناتوانێت گوشار بخاتە سەر ئەمریکا و واشنتۆنیش قبوڵی ناکات لەلایەن تارانەوە "هەڕەشەی لێ بکرێت". 

ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای ئەوە هات کە ئێران بڕیاری داخستنەوەی گەرووی هورموزی دایەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە بەردەوامیی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە، لە کاتێکدا تەنها ڕۆژێک بەر لەو بڕیارە ئەو ڕێرەوە دەریایەی کردبۆوە.

سەبارەت بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکان لەگەڵ تاران لە ئیسلام ئاباد لە قۆناغە سەرەتاییەکاندان.

 هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەکەی بە وردی چاودێریی دۆخی گەرووی هورمز دەکات و چاوەڕێی زانیاریی زیاترن. 

ترەمپ پێشتر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو ئەگەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدرێت، ئەوا گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و ڕەنگە ئاگربەستەکەش درێژ نەکرێتەوە کە لە شەوی 7 بۆ 8ی نیسانەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

بەپەلە