شارپرێس:
ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە بەشێکی بواری ئاسمانیی وڵاتەکەیان کردوەتەوە.
بەگوێرەی ئاگادارییەکی فڕۆکەوانی (NOTAM)، لەکاتژمێر حهوتی بەیانی ئەمڕۆ 18ی نیسانەوە، ئاسمانی وڵاتو ژمارەیەک فڕۆکەخانە کراونەتەوەو ڕێڕەوەکانی بەشی ڕۆژھەڵاتی ئاسمان بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان ئامادەن.
ئەوەش هاتوە، چالاکییە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانیش بهگوێرهى ئامادەیی تەکنیکیو مەدەنییو سەربازیی بەقۆناغ دەستپێدەکاتەوە تا خزمەتگوزاریی گواستنەوە بۆ ھاوڵاتیان دابین بکرێت.
ئێستا ھەموو ھەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی دۆخی ئاسایی فڕۆکەخانەکان چڕکراونەتەوە، تاوەکو گەشتیاران بتوانن بەبێ کێشە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.