شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەفەرمی
پەردەی لەسەر کێشەو ئاڵۆزییە نوێیەکانی مەلەفی دارایی لاداو ڕایگەیاند، مەترسییەکانی
ئەمریکا لەئەگەری گەیشتنی دۆلار بەگروپە چەکدارەکان، کاریگەریی ڕاستەوخۆی کردوەتەسەر
قەبارەی ناردنی نەختینە لەواشنتۆنەوە بۆ بەغدا، دهشڵێت، "حکومەت بۆ پڕکردنەوەی
ئەم بۆشاییەو دابەزاندنی نرخی ئاڵوگۆڕ، کار لەسەر زیادکردنی بارە نەختینەییەکانی دۆلاری
ئەمریکی دەکات بۆ زیاتر لەملیارێک دۆلار لەمانگێکداو جێگیركردنى نرخی دۆلار له155
ههزار دینارو كهمتریش".
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق زانیاریى لەسەر کۆمەڵێک مەلەفی هەستیاریی
وەک ڕێگرییەکانی ئەمریکا لەسەر دۆلار، گەندەڵییەکانی نەوت، کێشەی گەروی هورمزو هەڕەشەکانی
سەر ژیانی خۆی ئاشكرادهكات، دهشڵێت، "ئەمریکا ترسى هەیە لەوەی، دۆلار بگاتە
دەست گروپە چەکدارەکان، ههر ئەمەشه کاریگەریی کردوەتەسەر ناردنی پارەی نەختینە بۆ
عێراق لهو وڵاتهوه".
زەیدیی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلعێراقیە) ڕایگەیاند،
"حکومەتی عێراق دابینکردنی پارەی نەختینەی دۆلاری لە140 ملیۆن دۆلارەوە بۆ نیو
ملیار دۆلار لەمانگێکدا بەرزکردوەتەوەو کاریش لەسەر زیادکردنی بارە نەختینەیییەکانی
دۆلاری ئەمریکی دەکات بۆ زیاتر لەملیارێک دۆلار لەمانگێکدا".
وتیشى، "حکومەت کار بۆ گەڕاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ 155 هەزار دینار
یان کەمتر دەکات، دابەزاندنی پێشوی نرخی دۆلار، سودی بەهاوڵاتیان نەگەیاندو جیاوازیی
نرخەکان چونە گیرفانی مشەخۆرو قۆرخکارانی بازاڕەوە".
سەرۆک وەزیران ڕونیکردەوە، "بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ پاڵپشتیی
کەرتی پیشەسازییو کشتوکاڵی دەکاتو توانای ڕکابەریی بەرهەمە عێراقییەکان بەهێز دەکات،
هەندێک لەوڵاتانی دراوسێ بازاڕی عێراق بەزیادەی بەرهەمەکانیان نقومدەکەن، ئەمەش
توانای ڕکابەریی بەرهەمی ناوخۆیی لاوازدەکات".
لەمەلەفی نەوتیشدا، زەیدیی وتى، "پێشتر یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەنرخێکی
زۆر هەرزانو ههر بهرمیلێك تەنها بەپێنج هەزار دینار بەپاڵاوگەکانی ناوخۆ دەفرۆشرا،
ئەمەش دەروازەیەکی گەورەبوو بۆ گەندەڵیی بازرگانان، بەڵام حکومەت نرخی فرۆشتنی نەوتی
ناوخۆیی سەرلەنوێ بهگوێرهى نرخی بازاڕ دیاریکردەوە؛ بڕیارێک کە دەروازەکانی گەندەڵی
بەتەواوی دادەخاتو ساڵانە 20 ترلیۆن دیناری نوێ بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێنێتەوە".
ئهوهشى وت، "چاوەڕواندەکرێت لەماوەی چوار ساڵداو بەهۆی گۆڕینی
نرخی نەوتی ناوخۆوە، 80 ترلیۆن دینار داهات بەدەستبهێنرێت، حکومەت ئەوکەسانەشی ڕەوانەی
زیندان کردوە کە تێوەگلاون لەگەندەڵی لەگرێبەستەکانی وەزارەتی نەوتداو تەواوی گرێبەستەکانیش
خراونەتە ژێر وردبینییەوە".
سهرۆك وهزیران ئهوهشى ڕونکردەوە، "ناردنی نەوت بەهۆی بارودۆخی
ناوچەکەوە لەنێوان وەستانو هەناردەکردندا دێتو دەچێت، ئێمەش کار لەسەر تۆڕێکی بۆری
دەکەین بۆ هەناردەکردنی نەوت تاوەکو عێراق وەک بارمتەی دەستی گەروی هورمز نەمێنێتەوە،
هاوکات هەوڵدەدەین بۆ دوبارە چالاککردنەوەی هێڵی جیهانو هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی
هەناردەکردنی نەوت، بهداخهوه قەیرانی هورمز، عێراقی بێبەشکردوە لەسودوەرگرتن لەبەرزبونەوەی
بهردهوامى نرخی نەوت".
سەبارەت بەڕسوماتو باج، زەیدیی ئاماژەی بەوەدا، "حکومەت دەستبەرداری
داهاتەکانی بوە لەڕسوماتو باج لەپێناو هاوردەکردنی کاڵا بنەڕەتییەکان بەنرخی
نزمترو بڕیارەکانی بەخشینیش سەرجەم میوە، سەوزە، زۆربەی مادە خۆراکییەکان، دەرمانو
ئامێرو سیستمی وزەی خۆر (سۆلار)ی گرتوەتەوە، گەیشتوینەته ئەو ئەنجامەی، حکومەت بیر
لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەکاتەوەو هەوڵدەدات گوشاری ئابورییان لەسەر سوک
بکات".
سهبارهت بهپەیوەندییهكانى عێراقو ئهمریكاش، زەیدیی جەختیکردەوە،
"کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەستیان بەکارکردن لەگەڵ عێراق کردوەو دەستیان بەجێبەجێکردنی
پڕۆژەکان لەچوارچێوەی کایەکانی هاوکاریی هاوبەشدا کردوەو هەڵبژاردنی ویلایەتەیەکگرتوەکان
وەک هاوبەشێکی ستراتیژیی، لەسەر بنەمای توانای تەکنەلۆژییو ئابوریی ئەو وڵاتە بوە".
باسى لهوهشكرد، "هاوبەشی لەگەڵ واشنتۆنو پەرەپێدانی کەرتی وزە،
کاریگەریی عێراق لەناوچەکەو جیهاندا بەتەواوی لەساڵانی ڕابردوو جیاوازتر دەکات، بەرزکردنەوەی
بەرهەمهێنانی نەوتیش، پێگەی عێراق وەک یەکێک لەوڵاتە کاریگەرەکان لەبازاڕی وزەی جیهانیدا
بەهێزتر دەکات".
زەیدیی بەردەوامبونی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی دیكه دوپاتکردەوە بەمەبەستی
بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسیی، ئابورییو وەبەرهێنانەکانو ڕونیکردەوە، "پەرەپێدانی
پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق بەشێکی بنەڕەتییە لەپڕۆژەی بونیادنانی دەوڵەتدا".
لەلایەکی دیكهوه زەیدیی ڕایگەیاند، "هەر چوار جێگرەکەی سەرۆک
وەزیران هیچ موچەیەک وەرناگرنو هیچ فەرمانبەرێکی نوێشمان بۆ دانەمەزراندون،
داواشم لەجێگرەکانم کردوە کە مەیدانیی بنو سەردانی پارێزگا، وەزارەتو فەرمانگەکان
بکەن بۆ پێداویستییەکانی خەڵکو ئاشنابون بهكێشهو دواتریش چارهسهرهكانیان،
هاوكات حکومەت کۆتایی بەکاری 72 ڕاوێژکار هێناوەو چوار پۆستی نوێی بۆ جێگرانی سەرۆک
وەزیران بێ هیچ تێچویەکی زیادە داتاشیوەو سێ وەزارەتە نوێیەکە هیچ بارگرانییەکی وەزیفییان
نەخستوەتە سەر بودجە".
سەبارەت بەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی حکومەت دەبنەوە، زەیدیی پەردەی لەسەر
ئەوەلادا، "لەماوەی پێنج مانگی ڕابردودا ڕوبەڕوی هەڕەشەو مەترسیی قورس بومهوه،
بهڵام پاشەکشێ ناکەمو دەستبەرداری بەرپرسیارێتییەکانمان نابینو بەردەوامدەبین لەڕاپەڕاندنی
ئەرکەکانمان تا دواین چرکەساتی تەمەنی حکومەت، پێشتریش دوجار ڕەتکردنەوەی وەرگرتنی
ئەم پۆستەم ڕاگەیاندبوو، دڵنیاشم ئەوکەسەی پاش من دێت، پڕۆژەی بونیادنانی دەوڵەتو
نیشتمان تەواودەکات".
پێشیوابوو، «بونیادنانی شوناسی نیشتمانی بەرپرسیارێتیی حکومەت، هێزە
سیاسییەکانو دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکانە، حکومەت کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکات بۆ بونیادنانی
دەوڵەتێکی عێراقیی بەهێزو سەقامگیر".
لەکۆتاییدا وتی، "حکومەت لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانیی گەورەدایە
کە پەیوەندیی بەچارەنوسی نزیکەی 50 ملیۆن کەسەوە هەیە، بۆ داواكردنى ههر مافو
داواكاریش نایشارینهوهو ڕایدهگهیهنین كه خۆپیشاندان مافێکی دەستورییەو ئێمە
گوێ لەسەرجەم داواکارییەکانو ناڕەزایەتییهكان دەگرین".
