شارپرێس:
بە پێی زانیارییەکانی دەستەی ئاسایشی دەریایی بەریتانیا (UKMTO)، دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر تەقەکردنی بەلەمە جەنگییەکانی ئێران لە تەنکەرێکی نەوت، ڕووداوێکی دیکە لە گەرووی هورمز ڕوویدا.
دەستەکە ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکی هەڵگری کۆنتێنەر لە نزیک کەناراوەکانی عومان بە مووشەکێکی نەناسراو پێکراوە و زیان بە بەشێک لە کۆنتێنەرەکان کەوتووە، بەڵام هیچ ئاگرکەوتنەوە یان زیانێکی ژینگەیی تۆمار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە کە ئێران بەهۆی بەردەوامبوونی گەمارۆکانی سەر بەندەرەکانی لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، کۆمەڵێک ڕێوشوێنی توندی بەسەر کەشتییە تێپەڕبووەکاندا سەپاندووە کە دەیانەوێت بەو ناوچە ستراتیژییەدا تێپەڕن.
بەڵام چاودێران پێیانوایە کە ئەمە بەشێکە لە گرژییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەو ململانێ جیۆپۆلیتیکییەیە کە ناوچەکەی گرتووەتەوە.